"به‌هۆی یاری تۆپتۆپێنه‌وه گه‌نجێك به‌چه‌قۆ برینداركرا"
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له كه‌لار به‌هۆی یاری تۆپتۆپێنه‌وه سێ گه‌نج، هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر گه‌نجێك و به چه‌قۆ برینداری ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند "شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ئاواره‌كانی قه‌زای كه‌لار به‌هۆی یاری تۆپێنه‌وه سێ گه‌نج به‌چه‌قۆ هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌نجێكی هه‌مان گه‌ڕه‌ك و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كه‌ن".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری وتی: "دوای گه‌یاندن و چاره‌سه‌ری خێرا له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكراشیكرد كه تۆمه‌تبارێكی رووداوه‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.
AM:09:47:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت