عه‌بادی حه‌وت بڕیار سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان ده‌رده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حه‌وت بڕیاری سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه ده‌كرد كه شاره‌كانی عیراق به‌خۆیه‌وه بینیوه، یه‌كێك له بڕیاره‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر رۆشنایی په‌یوه‌ندیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی به هاوڵاتیان و هۆزه‌كان و گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان و به‌دواداچون بۆ كاری لیژنه وه‌زارییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیران حه‌وت بڕیاری ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌ویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران 3 ترلیۆن و 500 ملیار دیاری ده‌ستبه‌جێ بۆ شاری به‌سره ته‌رخان كردوه.
عه‌بادی راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاو و چاككردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با و دابینكردنی حزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه پێویستییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
عه‌بادی بڕیاریشیداوه كه كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بۆ بنیاداننی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و خوێندنگه‌ی و خزمه‌تگوزاری خێراتر ده‌كه‌ن.
عه‌بادی بڕیاریشیداوه چه‌ند پله‌یه‌كی وه‌زیفی بۆ دامه‌زراندنی بێكاران به‌پێی سیستمێكی دادپه‌وره و دور له مه‌حسوبیه‌ت رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه جگه‌له زیادكردنی دانبیكردنی ئاو بۆ پارێزگاكانی به‌سره و زیقار و موسه‌نا و دیوانییه.
عه‌بادی داواشی له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان كرد زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر پشكی ئاو نه‌كه‌ن، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه عه‌بادی بڕیاریشیداوه ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
PM:10:47:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4438
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت