سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای كوه‌یت گه‌یشته نزیك سنوره‌كانی عیراق
سەردانەکەی سەرۆک ئەرکانی سوپای کوەیت
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و پارێزگای به‌سره‌وه، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای كوه‌یت، له نزیك سنوری باكوری وڵاته‌كه، كه ده‌كاته ناوچه هاوسنورییه‌كانی پارێزگای به‌سره، سه‌ردانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری كردوه.
سوپای كوه‌یت له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا له نزیكه‌وه هێزه ئاماده‌كانی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وهبۆ ئه‌وه‌ی له‌روودانی هه‌ر شتێك، رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
رۆژی شه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2018، به سه‌دان خۆپیشانده‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی "سه‌فوان"ی هاوسنووری كوه‌یت، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر خاڵی سنووری سه‌فوان، كوه‌یتیش رێكاری پێشوه‌خته‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و زیاتر له 400 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنور كردووه.
خۆپیشاندان له شه‌ش پارێزگای باشوری عیراق ده‌ستیپێكردووه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با، بێكاریی كوشنده له ریزی گه‌نجان.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا داواكاری خۆپیشانده‌ران خزمه‌تگوزاری بوو، به‌ڵام ئێستا داواكارییه‌كانییان گۆڕیوه و داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆجێیی ده‌كه‌ن.
PM:08:42:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت