به‌وێنە.. خۆپیشاندەرێکی بەسرە به‌م جۆره‌ لێکدانەوە بۆ فرۆشتن و نرخی نەوت دەکات

‌خۆپیشاندانەکانی عیراق فراوان دەبن

وێستگه‌ نیوز ـ
خۆپیشاندەرێکی بەسرە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەڕەتی 70 دۆلار دەکات و ئەنجامەکەشی بە سفر دەنووسێت وەک رەخنەیەک دژی حکومەتی عیراق.


وەک لە وێنەکەدا دیارە، خۆپیشاندەرەکە لەسەر دروشمەکەی نوسیویەتی "2،500،000 بەرمیل نەوتی رۆژانە × 70 دۆلار= سفر، ببورە فیساغۆرس، ئێمە لە بەسرە دەژین".

مەبەست لەو لێکدانەوەیەی خۆپیشاندەرەکە ئەوەیە کە هەرچەندە رۆژانە حکومەتی عیراق بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار دەفرۆشێت، بەڵام هێشتا ئەوان ژیانیان ناخۆشە.

ماوەی چەند رۆژێکە لە پارێزگاکانی بەسرە، نەجەف، میسان، زیقار و بەغدا هاوڵاتیان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن و داوای باشکردنی ژیان و گوزەرانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

هەر بەوهۆیەوە لە تەواوی عیراق و هەرێمی کوردستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن بەغداوە راگیراون.

هــ. ر


PM:08:21:14/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 2426 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو