له نه‌جه‌ف هاتوچۆ قه‌ده‌غه كرا
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان له شاری نه‌جه‌ف راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له نه‌جه‌ف، دوای ئه‌وه دراوه كه خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانی دانیشتووانی نەجەف دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و لە ناوچەی (پوره العشرین) دەنگی تەقە دەبیسترێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەهەموو شێوەیەک لە نەجەف راگیراوە.
دوای پەلاماردانی بارەگایەکی عەسایبی ئەهلی حەق لە ناوچەی (حی السعد) لەلایەن خۆپیشاندەرانی شاری نەجەفەوە، دوو خۆپیشاندەر کوژراون.
خۆپیشاندان لە ناوچەکانی مینای ئوم قەسر و نزیک کیڵگەی مەجنون لە بەسرە بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەرجۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو.
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و تەزووی کارەباوە ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە شارەکانی باشوری عیراق سەریهەڵداوە و شەوی ڕابردووش لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندان دەستیپێکرد، هەر بەوهۆیەشەوە هێڵەکانی ئینتەرنێتی بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق ڕاگیراوە.
هەر ئەمڕۆش ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
PM:07:38:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2622
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت