به‌وێنە و ڤیدیۆ... خۆپیشانده‌ران له نه‌جه‌ف باره‌گای دوو حزبیان سووتاند
وێستگه نیوز –
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تاییه، خۆپشانده‌ران له شاری نه‌جه‌ف باره‌گای دوو حزبییان سووتاند.
دوێنێ هه‌ینی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عیراق له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و نه‌بوونی هه‌لی كار، هاوڵاتیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
له شاری نه‌جه‌ف كه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی لای شیعه‌كان پیرۆزییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، هاوڵاتیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ره فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ حه‌وانه‌وه، چونكه پێیانوابوو له فڕۆكه‌خانه كاره‌با هه‌یه و كه‌مێك له گه‌رمای هاوین دوورده‌كه‌ونه‌وه.
هه‌ر دوێنێ شه‌و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گای ره‌وتی حیكمه كه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و سووتاندیان.
هاوكات هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گای حزبی ده‌عوه كه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد و ئاگریان تێبه‌ردا.
AM:08:58:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت