ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی دوێنێ له زیقار ده‌ستگیركران، ئازادكران
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارێزگای زیقار رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌می ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان ئازاد كرد كه دوێنێ له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ستگیركران.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یان ئازادكرد كه‌به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژییه‌وه له نزیك ماڵی پارێزگاری زیقار ده‌ستگیرابوون".
دوێنێ هه‌ینی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عیراق له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار، هاوڵاتیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و له پارێزگای زیقار به‌شێك له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندا هه‌ڵبكوتنه‌سه‌ر ماڵی پارێزگار، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكرا و ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیر كران.
AM:08:33:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت