فیفا له‌سه‌ر جوانه‌كانی مۆندیال هۆشداری ده‌دات
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی "فیفا" داوای له وێنه‌گره‌كان كرد له كاتی یارییه‌كانی جامی جیهانی له روسیا ته‌ركیز نه‌خه‌نه سه‌ر خانمه هانده‌ره جوانه‌كان.
فیدیریكۆ ئادییكی سه‌رۆكی به‌شی به‌رده‌وامیدان و فره‌ڕه‌نگی له یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی "فیفا" داوای له وێنه‌گره‌كان كرد له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی جیهانی ئه‌مساڵ كه له روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زوومی كامێراكانیان نه‌خه‌نه‌سه‌ر خانمه هانده‌ره جوانه‌كان.
له سیمینارێكدا كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی فڕه‌ره‌نگی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیاكاری، ئه‌و به‌رپرسه‌ی فیفا رایگه‌یاند كه فه‌رمانیان به بێژه‌ره‌كانیان كردووه له كاتی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كاندا ته‌ركیز نه‌خه‌نه سه‌ر هانده‌ره ئافره‌ته‌كان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه فیفا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی ناوخۆیی و پۆلیس كردووه كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه به‌رپرسن له حاڵه‌ته‌كانی گێچه‌ڵ پێكردن و وتی: "ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی گێچه‌ڵیان كردووه له روسیا ده‌ركراون".
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا بیارا بوار، سه‌رۆكی رێكخراوی (تۆپی پی له‌دژی ره‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌وروپا) كه تایبه‌ته‌نده به چاودێریكردنی جیاوازی له تۆپی پێی ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان كار ده‌كات، ئاشكرایكرد كه كچانی روسیا له‌لایه‌ن هانده‌رانی وڵاتانی جیهانه‌وه گێچه‌ڵیان پێكراوه، ئه‌مه جگه‌له‌و گێچه‌ڵانه‌ی كه له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا به خانمه رۆژنامه‌نوسه‌كان كراوه.
بیارا بوار وتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و گێچه‌ڵانه‌شدا به‌ڵام دیارده‌كه له‌و ئاسته خراپه‌دا نه‌بووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رونه‌دانی حاڵه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له‌پێش ده‌ستكردن به جامی جیهان ده‌یانكرد.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندوه كه 30 حاڵه‌تیان تۆمار كردوه كه تیایدا هانده‌ران گێچه‌ڵی سێكسیان له شه‌قامه‌كان به خانمان كردوه و بێزاریان كردون، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌ی تۆمار كراوه، 10 ئه‌وه‌نده زیاتر بێت.
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی جامی جیهانیدا، فیفا سیستمی چاودێری تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جیاكاری له یارییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات.
سەرچاوە: ئەلحوڕە
PM:02:00:13/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 13510
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت