پاكستان 30 هه‌لیكۆپته‌ر له توركیا ده‌كڕێت
وێستگه نیوز -
پاكستان گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 30 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری T129 ATAK له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزاكرد و ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی بواری به‌رگری داده‌نرێت بۆ توركیا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا، دیداره‌كانی پیشه‌سازیی ئاسمانیی توركی (TUSAŞ) و وه‌زاره‌تی به‌رگریی پاكستان له‌باره‌ی هه‌لیكۆپته‌ری T129 ATAKه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و هه‌ردوو وڵات گرێبه‌ستی فرۆشتنی 30 هه‌لیكۆپته‌ریان ئیمزاكردووه.
TUSAŞ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پاكێجی لۆجیستی، پارچه‌ی یه‌ده‌گ، مه‌شق و راهێنان و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پاكستان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازیی T129 ATAK كه به‌شێوازێك دیزاین كراوه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی جوگرافی ناوچه‌كه‌دا بگونجێت و به‌شێوازێكی كاریگه‌ر له‌لایه‌ن سوپای توركیا و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌كاردێت، به‌و هۆیه‌وه له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا یه‌كێكه له گرنگترین هه‌لیكۆپته‌ره‌كان.
هه‌لیكۆپته‌ری جۆری T129 ATAK له‌لایه‌ن سوپای پاكستانه‌وه تاقیكراوه‌ته‌وه و به‌سه‌ركه‌وتوویی له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رچووه و ئه‌م گرێبه‌سته به‌گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی بواری به‌رگری داده‌نرێت بۆ توركیا.
PM:01:08:13/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1794
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت