نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ ئابووری‌ عیراق


وێستگه‌ نیوز –
بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا عیراق خاوه‌نی‌ 89 تۆن ئاڵتوونه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كه‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی‌ هات له‌ لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌ نیوز نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ ئابووری‌ عیراق خسته‌ڕوو.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید وتی‌: "به‌پێی‌ راپۆرتی‌ رێكخراوی‌ شه‌فافیه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، عیراق له‌ریزبه‌ندی‌ 10 وڵاتی‌ زۆر گه‌نده‌ڵ‌ هه‌ژمار ده‌كرێت".

وتیشی‌: "بڕی‌ یه‌ده‌گی‌ فیدڕاڵی‌ گه‌یشته‌ 55 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار".

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا عیراق خاوه‌نی‌ 89 تۆن ئاڵتوونه‌ له‌شێوه‌ی‌ سكه‌دا.


PM:12:21:13/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو