كوڕه تاقانه‌كه‌ی عومه‌ر موختار كۆچی دوایی كرد
عومەر موختار
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی كۆچی دوایی كوڕه تاقانه‌كه‌ی عومه‌ر مۆختار، سه‌ركرده‌ی مێژویی لیبیایان بڵاوكرده‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر چالاكوانان نوسیویانه كه شێخ محه‌مه‌د كوڕی تاقانه‌ی عومه‌ر موختار له ته‌مه‌نی 97 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ محه‌مه‌د كوڕی تاقانه‌ی عومه‌ر موختار بووه و له مانگی ئایاری رابردوو له‌سه‌ر راسپارده‌ی خه‌لیفه خه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای لیببیا خاكی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌جێهێشت.
عومه‌ر موختار ناوی عومه‌ر بن موختار بن عومه‌ر مه‌نفی هیلالی بووه له 20ی ئابی 1858 له لیبیا له‌دایكبووه و له ساڵی 1931 ۆچی دوایی كردوه.
موختار له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ دژی دایگیركاری ئیتالیا ه‌ستایه‌وه و تا دواجار ده‌ستیگر كرا و ئیتالییه‌كان له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌سێداره‌یان دا.
PM:11:31:12/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 10214
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت