كیم نامهیهك بۆ ترهمپ دهنێرێت
ترەمپ و کیم
وێستگه نیوزـ
سهرۆكی کۆریای باکور نامەیەکی بۆ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاراستهكردوه و تیایدا داوایکردووە هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێككهوتنهی لە 12 ی حوزهیران لە سهنگافوره واژویان کردبوو.
ئەمڕۆ پـێنجشەممە 12ی تهمموزی 2018، دۆناڵد ترهمپ له ههژماری تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر دەقی نامەکەی كیم جۆنگ ئون، سهرۆكی كۆریای باكوری بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کۆری بڵاوکردەوە.
كیم جۆنگ ئون لە 6ی تهمموز نامهكهی نوسیووه و لە سەرەوەی نووسیویەتی"نامەیەکی زۆر جوان لە کیمی سهرۆكی کۆریای باکورەوە، بەرەوپـێشچوونی گەورە لە ڕێدایە.
دهقی نامهكهی كیم جۆنگ ئون بۆ دۆناڵد ترهمپ:
جەنابی سەرۆکی بەڕێز،
یەکەم کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ جەنابتان و بەیاننامە هاوبەشەکەی پـێکەوە لە سهنگافوره بەر لە 24 ڕۆژ واژومانکرد، لە ڕاستیدا سەرەتایەکی پـڕ مانایە.
پـێزانینی زۆرم بۆ جەنابی سەرۆکتان هەیە بۆ ئەو هەوڵ و کۆششە زۆرانەی دەیدەن لە پـێناو باشکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی تەواوی بەیاننامە هاوبەشەکە.
بڕوایەکی تەواوم هەیە ئەو خواستە بەهێزە و هەوڵە دڵسۆزانەیەی لە بەندە و جەنابی سەرۆکتاندا هەن بە ئامانجی ئایندەیەکی نوێ لە نێوان کۆریای دیموکرات و ویلایەتە یەکگرتووەکان، بێ گومان ئەنجامیان دەبێت.
هیوادارم ئەو متمانە تەواوەی بە جەنابی سەرۆکتانم هەیە پتەوتربکرێت لە ڕێگەی هەنگاوی پـراکتیکییەوە، بڕوام وایە ئەم بەرەوپـێشچوونە نوێـیە لە ئارادایە بۆ باشکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا و لایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وا دەکات کۆبوونەوەی داهاتوومان لە ڕێدابێت.
PM:10:24:12/07/2018
ئهم بابهته 2276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت