سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی بۆ 72 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی توركیا ده‌ركرا
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هەوڵی کودەتاکەی 15ی ته‌مموزی 2016، دادگایەکی تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەیان ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەی دەرکرد.
ئەمڕۆ پـێنجشەممە 12ی ته‌مموزی 2018، دادگای سیلیڤری نزیک ئیستەنبوڵ بڕیاری دا 72 سەرباز و ئەفسەر، لەوانە موقەدەم تورگای ئۆدەمیش کە لە شەوی هەوڵی کودەتاکە لەسەر یەکێک له پـردەکانی ئستەنبوڵ تەقەیان لە خۆپـیشاندەران کردبوو، سزای زیندانی هەتاهەتایی بدرێن.
دەسەڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن لەو شەوەدا لەسەر ئەو پـردە 32 هاوڵاتی و 2 پـۆلیس بەدەستی کودەتاچیـیەکان کوژراون، ئەرۆل ئەلجۆک و کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەی کە خزمی رەجەب تەیب ئەردۆغانن لە نێو کوژراوەكاندا بوون.
لە میانەی پـرۆسەی دادگایـیکردنەکە، کەسوکاری قوربانیـیەکان 34 ئاڵای تورکیایان بەرزکردەوە وەک هێمایەک بۆ ئەو 34 کەسەی لەسەر پـردەکە کوژران.
له‌دوای كوده‌تاكه‌وه نزیکەی 77 هەزار کەس لە تورکیا خراونەتە زیندانەوە و زیاتر لە 150 هەزاری دیكه‌ش لە کارەکانیان دەرکراون یان ڕاگیراون.
PM:08:30:12/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت