گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانی مۆندیال
هاندەرانی مۆندیالی روسیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی رێكخراوی (تۆپی پی له‌دژی ره‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌وروپا) رایگه‌یاند كه له جامی جیهانیی 2018ی روسیادا نزیكه‌ی 300 حاڵه‌تی گێچه‌ڵی سێسكی و بێزاركردنی كچان له شه‌قامه‌كاندا رویداوه، ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئیجابیی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی له‌كه‌دار كردووه.
بیارا بوار، سه‌رۆكی رێكخراوی (تۆپی پی له‌دژی ره‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌وروپا) كه تایبه‌ته‌نده به چاودێریكردنی جیاوازی له تۆپی پێی ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان كار ده‌كات، ئاشكرایكردوه، كچانی روسیا له‌لایه‌ن هانده‌رانی وڵاتانی جیهانه‌وه گێچه‌ڵیان پێكراوه، ئه‌مه جگه‌له‌و گێچه‌ڵانه‌ی كه له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا به خانمه رۆژنامه‌نوسه‌كان كراوه.
بیارا بوار به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ ئه‌و گێچه‌ڵانه‌شدا به‌ڵام دیارده‌كه له‌و ئاسته خراپه‌دا نه‌بووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رونه‌دانی حاڵه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان له‌پێش ده‌ستكردن به جامی جیهان ده‌یانكرد.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندوه كه 30 حاڵه‌تیان تۆمار كردوه كه تیایدا هانده‌ران گێچه‌ڵی سێكسیان له شه‌قامه‌كان به خانمان كردوه و بێزاریان كردون، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌ی تۆمار كراوه، 10 ئه‌وه‌نده زیاتر بێت.
ئاشكراشیكردوه كه هه‌رله رۆژانی مۆندیالی روسیادا 30 حاڵه‌تی گێچه‌ڵكردن به خانمه په‌یامنێر و رۆژنامه‌نوسه‌كان له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا كراوه.
چەند دیمەنێکی کچانی مۆندیال
پێشتریش خواردنگه‌ی بێرگه‌ر كینگ رێكلامێكی بڵاوكردبوه‌وه و تیایدا داوای له كچانی روسیا كردبوو هه‌وڵ بده‌ن له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ دووگیان بن، خواردنگه‌كه رایگه‌یاندبوو كه هه‌ر كچێك بتوانێت ئه‌و كاره بكات، تا مردن خواردن به خۆڕایی له‌و خواردنگه‌یه ده‌خوات و مانگانه‌ش 47 هه‌زار دۆلاریان ده‌داتێ.
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكلامه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه و زۆرێكیان به سوكایه‌تی به كچانی روسیا وه‌سفیانكرد، بۆیه هه‌ر زوو خواردنگه‌كه رێكلامه‌كانی له سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان لابرد و داوای لێبوردنی كرد.
PM:07:49:12/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 133191
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت