رۆژنامەیەک: هه‌ده‌سه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی حه‌سه‌كه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی سوریا كرد
ژمارەیەک شەڕڤانی هەدەسە لە سوریا
وێستگه نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری حه‌سه‌كه‌ی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا راده‌ستی سوپای سوریا كرد.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا بڵاویانكرده‌وه، یه‌كینه كوردییه‌كان له حه‌سه‌كه، گه‌ڕه‌كی نه‌شوه‌یان له شاره‌كه راده‌ستی سوپا كردووه.
رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن)ی سه‌ر به حكومه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا به‌ربه‌ستی ئه‌منییان له ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه داناون به مه‌به‌ستی پارێزگاری له ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ناوخۆی سوریا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌سه‌ده به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، ئاڵا و درووشمه‌كانی هه‌سه‌ده له شه‌قامه‌كانی حه‌سه‌كه بهێنرێنه خواره‌وه و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوانیان پته‌وتر بكرێت.
به‌رپرسانی كورد له سوریا به ته‌واوی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئه‌نجامدابێت.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی چاپی دیمه‌شق باسی له‌وه‌شكردووه، پێشتر گفتوگۆ و دانووستان له نێوان نوێنه‌رانی هه‌سه‌ده و حكومه‌ت ئه‌نجامدراوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكووری سوریا به سوپای سوریا.
هــ. ر
PM:12:14:12/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت