ڤاكسینێكی نوێ بۆ رێگری كردن له ئایدز تاقیدهكرێتهوه
هێشتا چارەسەری تەواو بۆ ئایدز نە دۆزراوەتەوە
وێستگه نیوز ـ
ڤاكسینێکی نوێ لە مەیمووندا کارایە بۆ رێگری لە تووشبوون بە ئایدز و لە مرۆڤیشدا دەرکەوتووە بێوەی و بێ مەترسییە، قۆناخی داهاتوش تاقیکردنەوەی کاراییەکەیەتی لەسەر مرۆڤ.
ڤاكسینهکە قۆناخی کارایی لە مەیمووندا بڕیوە و لە مرۆڤیشدا قۆناخی سەلامەتیی بڕیوە و دوا قۆناخ تاقیکردنەوەی کاراییەکەیەتی لەسەر دوو ههزار و 600 خانمی ئەفریقایی و توێژەران نزیکەی چوار ساڵ چاوەڕوانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەکەن ئاخۆ ئەو ڤاکسینە دەتوانێت رێگە لە تووشبوون بە ئایدز بگرێت لە مرۆڤدا؟.
ڤاکسینە نوێیەکە بە (HTNV705) ناسراوە و لە 66% ی مەیموونەکاندا رێگری کردووە لە تووشبوون بە ئایدز و ساڵی 2021-2022 دەردەکەوێت تا چەندە کارایە لە رێگری تووشبوونی مرۆڤ بە ئایدز.
ئەمە پێنجەمین ڤاکسینە لە مێژووی 35 ساڵەی ئایدزدا تاقیدەکرێتەوە، ئەوانەی پێشوو هەموویان رەتکراونەتەوە و وەک پێویست کارا نەبوون لە رێگریکردن لە تووشبوونی مرۆڤ بە ئایدز.
هــ. ر
AM:09:41:12/07/2018
ئهم بابهته 1772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت