سێڵفییه‌كی سه‌یری كچێكی روسی
وێستگه نیوز –
كچێكی روسی وێنه‌یه‌كی سێڵفی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه كه به‌شێك له هه‌واداره‌كانی پێیانوایه وێنه‌یه‌كی سه‌یره.
ئه‌نستاسیا گروزدیفا ئه‌و كچه روسییه‌یه كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا مێشووله ده‌موچاوی داپۆشیوه و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت وێنه‌كه‌یان به سیمبولی هاوینی سیبریا وه‌سف كرد.
تاتیانا سافینا كچێكی دیكه‌ی روسی وێنه‌كه‌ی ئه‌نستاسیا گروزدیفای دووباره بڵاوكرده‌وه و له‌گه‌ڵیدا وێنه‌یه‌كی خۆی له‌هه‌مان ناوچه بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام له وه‌رزی زستاندا كه به‌فر سه‌ری داپۆشیوه و نووسیویه‌تی "یاقوتیا له دوو وێنه‌دا".
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆتنیكی روسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كه‌س پێیوایه كه هه‌میشه ناوچه‌ی سیبریا به به‌فر داپۆشراوه، به‌ڵام له هاویندا جیاوازه و دیمه‌نه‌كانی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن هه‌وڵی بینینی بدرێت.
PM:07:34:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5503
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت