ترامپ: ئه‌ڵمانیا دیلی روسیایه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ئه‌ڵمانیا بۆ پشتیوانی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ روسیادا له‌سه‌ر هێڵی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گاز له ده‌ریای به‌ڵتیك و رایگه‌یاند كه "ئه‌ڵمانیا دیلی روسیایه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا به ئاماده‌بوونی رۆژنامه‌نووسان به سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ یه‌نس ستۆڵتنبێرگی وت: "هیچ راست نییه ئه‌مریكا كۆمه‌كی به‌رگری ئه‌وروپا بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی روسیادا له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی ئه‌وروپی ده‌وڵه‌مه‌نده و پشتیوانی له گرێبه‌ستی گاز له‌گه‌ڵ روسیادا ده‌كات".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌ڵمانیا و روسیا له‌باره‌ی گاز و نه‌وته‌وه زۆر نه‌گونجاون و وتی: "ئه‌ڵمانیا بۆ وزه بڕێكی زۆر پاره به روسیا ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵمانیا دیلی روسیایه".
وابڕیاره دواتر له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا تره‌مپ چاوی به ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بكه‌وێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ش له هیلیسنكی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتندا كۆده‌بێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه ئۆرسۆلا ڤۆن ده‌یر لیین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له وه‌ڵامێكدا بۆ ترامپ وتی: "ئه‌ڵمانیا دیلی سیاسه‌تی روسیا نییه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڕۆكسلدا وتی: " بێگومان كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ روسیادا".
وتیشی: "له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هێڵی په‌یوه‌ندییه‌كان بمێنینه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان و هاوپه‌یمانه‌كان و ركابه‌ره‌كانیشیاندا".
PM:03:34:11/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1242
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت