قوربانیانی شه‌پۆله گه‌رماكه‌ی كه‌نه‌دا گه‌یشته 70 كه‌س
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی كه‌نه‌دا دوا ئاماری قوربانیانی گه‌رمای وڵاته‌كه‌یان ئاشكراكرد به‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ناوچه‌ی كیبیك 70 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه له‌و 70 قوربانییه 34یان له ناوچه‌ی مۆنتریال گیانیان له‌ده‌ستداوه كه به پایته‌ختی ئابوریی ناوچه‌ی كیبیك داده‌نرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوا ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا به‌ده‌ست كه‌شێكی گه‌رمی شێداره‌وه ناڵاندی و به‌رپرسانی ته‌ندروستیی مۆنتریالیش پله‌ی فریاگوزاریی لە ئاستی "هۆشداری" بۆ ئاستی "به‌هاناوه‌چون" به‌رزكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای زیادبونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌ی خه‌ڵك به هێڵه فریاگوزارییه‌كانی حكومه‌ته‌وه ده‌یانكرد.
ساڵی 2010ش شه‌پۆلێكی گه‌رما له ناوچه‌ی مۆنتریال-ی كه‌نه‌دای دا و به‌هۆیه‌وه 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:07:42:10/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت