بۆ هاندانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌چێته روسیا
وێستگه نیوز -
خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی پامێلا ئه‌ندرسۆن بۆ هاندانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا یاری ده‌كات، ده‌چێته روسیا.
پێگه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له یاری نیوه‌ی كۆتایی مۆندیالی روسیا له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا ئاماده‌ده‌بن له‌نێویاندا خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی پامێلا ئه‌ندرسۆن.
پێگه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پامێلا ئه‌ندرسۆن خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی بۆ هاندانی عادل رامی خۆشه‌ویستی كه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسایه، به‌ره‌و شاری سانت بترسبێرگی روسیا ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و به‌رپرس ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بن له‌و یارییه چاره‌نووسسازه‌دا".
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاماده‌ی یارییه‌كه بن، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و ژماره‌یه‌ك یاریزانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن وه‌ك جان بییر بابان، گای رۆ و ئۆلیڤه‌ر گیزی نووسه‌ر و پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی ناگی و ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیك و هاوڕێی یاریزانه‌كان هه‌ن.
بڕیاره سه‌عات 9ی شه‌وی سێشه‌ممه 2018/7/10 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و فه‌ڕه‌نسا له قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیادا رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:11:11:09/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5754
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت