ته‌نها عاشقه‌كان له‌م نیگارانه تێده‌گه‌ن
وێستگه نیوزـ
زیپسی - Zipcy، خانمە نیگاركێشێكی ده‌ستڕه‌نگینی كۆریای باشوره و كاره‌كانی زیاتر هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیی نێوان عاشقه‌كانی پێوه دیاره.
زیپسی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه پرلە سۆز و عەشق و ئەوینە بۆ هاتووه كه لەگەڵ مێردەکەیدا هەیەتی، ئه‌وه‌ش وایكردووە زنجیره نیگارێك به‌ناوی Touch بكێشێت و تیایدا هۆگری و ئەوینی نێوان ئه‌و كچ و كوڕه عاشقانه پیشان بدات كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و به‌هێز کۆی کردونەتەوە.
زیپسی پێی باشه كاتێك هه‌ركه‌سێك ته‌ماشای نیگاره‌كانی ده‌كات، لەوێوە عاشقەکەی بیركه‌وێته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌وڵ ده‌ده‌م نیگارەکانم گوزارشت بێت لە هه‌ستی هه‌ستكردن به یه‌كتر له‌نێوان هه‌موو دوو عاشقکێدا".
زیپسی – خانمه نیگاركێشی كۆریای باشور
PM:04:31:09/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6635
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت