ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی بلیتی چوونه به‌هه‌شتی ده‌فرۆشت ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
هێزه ئه‌منیییه‌كان له وڵاتی زیمبابۆی قه‌شه‌یه‌كیان به‌ناوی "تیتو واتس" ده‌ستگیركرد كه فێڵی له هاوڵاتیان كردووه و هه‌زاران بلیتی به‌ناوی چوونه به‌هه‌شت به هاوڵاتیان فرۆشتووه.
گۆڤاری "باری ماچ"ی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و قه‌شه‌یه هه‌ر بلیتێكی به 500 دۆلار به هاوڵاتیان فرۆشتووه و ناوی نابوو "بلیته ئاڵتوونییه‌كان".
قه‌شه‌كه رایگه‌یاندوه كه بلیته‌كان له ئاڵتوون دروستكراون و هاوسه‌ره‌كه‌شی هاوكاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بلیته‌كان به هاوڵاتیان بفرۆشێت.
دوای ده‌ستگیركردنی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا قه‌شه‌كه رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خواستی یه‌زدان جێبه‌جێ ده‌كات ده‌ستگیركراوه.
وتیشی: "عیسای مه‌سیح په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووم و فه‌رمانی پێدام ئه‌و بلیتانه بفرۆشم كه ده‌رگاكانی به‌هه‌شت بۆ بڕواداران ده‌كه‌نه‌وه".
ساڵی رابردووش هێزه‌كانی پۆلیسی زیمبابۆی له شاری هه‌راری پایته‌خت قه‌شه‌یه‌كی تریان ده‌ستگیركرد كه باسی له‌وه ده‌كرد كه "له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆدایه له‌گه‌ڵ یه‌زدان و رایسپاردووه كه په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێته ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی كڵێساكه‌ی ده‌كه‌ن".
AM:11:31:08/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 7282
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت