هۆشداری له هه‌ڵه‌كانی برنجلێنان ده‌درێت
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی به‌ریتانی هۆشداری له هه‌ڵه‌كانی برنجلێنان و هه‌ڵگرتنی ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن كه دووباره گه‌رمكردنه‌وه‌ی برنج بێ زیان نییه و ژیانی مرۆڤ تووشی مه‌ترسی راسته‌قینه ده‌كاته‌وه وه‌ك تووشبوون به سكچوون و وشكبوونه‌وه و ژه‌هراویبوون.
فیونا هانته‌ر شاره‌زای بواری خۆراك له دامه‌زراوه‌ی " Healthspan" رایگه‌یاند كه باشترین رێوشوێن ئه‌وه‌یه كه برنج دوای لێنانی ته‌نها یه‌كجار گه‌رمبكرێته‌وه و دوای سه‌عاتێك یان زیاتر له لێنانی بخرێته ناو به‌فرگره‌وه و پێویسته ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له به‌فرگره‌دا له 24 سه‌عات زیاتر نه‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه برنجی لێنه‌نراو هه‌ندێك كات به‌كتریای " Bacillus cereus"ی له‌سه‌ره كه دوای لێنانیش توانای مانه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ژه‌هراویبوون زیاتر ده‌كات.
شاره‌زایان پێیانوایه كه به‌هۆی بێئاگایی له‌و ماده‌ی كیمیاییانه‌ی له كاتی چاندنی و پێگه‌یشتنیدا به چه‌ڵتووكه‌كه‌دا ده‌كرێت، له لێنانی برنج له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا چه‌ندین هه‌ڵه ده‌كرێت.
ئاندی میهارگ توێژه‌ر له زانكۆی شاژن له به‌لفاست ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كات كه به‌ر له لێنانی برنجه‌كه له‌بڕێكی زۆر ئاودا بشورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ماده‌ی كیمیایی زه‌رنیخی لێببێته‌وه.
ئاندی میهارگ كه پرۆفیسۆره له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه باشتره ماوه‌ی شه‌وێك برنج بخرێته ناو ئاوه‌وه به‌ر له‌وه‌ی لێبنرێت ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به خۆراكه‌وه هه‌یه به‌رێژه‌ی سه‌دا 80 كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه:
dailymail
PM:02:47:07/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 16075
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت