سعودیه‌كان داوای ده‌ستگیركردنی خانمێكی مه‌غریبی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
چالاكوانانی سعودی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد و داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ویداد سیری ده‌ستگیر بكه‌ن به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان قسه‌ی كردووه.
ویداد سیری كه كچێكی مه‌غریبیه و رایگه‌یاندووه كه له بنه‌ڕه‌تدا سعودیه و له‌و وڵاته ده‌ژی، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له‌وه ده‌كات كه ئاواته خوازه ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربێنێت.
ئه‌و كچه گه‌نجه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یەک ده‌یوت: "خوازیارم ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربێنم به‌ڵام له‌دایكم ده‌ترسم".
ئه‌و شێوازی گاڵته‌جاڕییه ئه‌و خانمه مه‌غریبییه قسه‌ی پێده‌كات، نه‌بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توندی لێنه‌گیرێت و تۆمه‌تبار نه‌كرێت به بره‌ودان به ماده هۆشبه‌ره‌كان له سعودیه و داواكاری بۆ ده‌ستگیركردنی و ده‌ركردنی له سعودیه.
چالاكوانان به #هاشتاگی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ویداد سیری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و دوای ماوه‌یه‌ك بووه یه‌كێك له به‌ربڵاوترین هاشتاگه‌كان له وڵاتی سعودیه.
مه‌ها كچی شه‌علان یه‌كێك له چالاكوانه ئافره‌ته‌كانی سعودیه نووسیویه‌تی: "ئه‌و خانمه هیچی پێ نییه و به‌و ره‌فتارانه نه‌بێت ناوبانگ په‌یدا ناكات! له‌به‌رچاونه‌گرتنی كلتوور و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێته جێی سه‌رنج".
PM:11:03:05/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 7977
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت