هه‌ساره‌یه‌كی نوێ دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز –
زانایانی گه‌ردوونناسی بۆ یه‌كه‌مجار توانییان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی هه‌ساره‌یه‌كی نوێ كه تازهدروستبووه بگرن.
ئه‌و وێنانه كه به به‌كارهێنانی ته‌لسكۆبێكی زه‌به‌لاح گیراون، هاوكارده‌بن بۆ زانینی چۆنێتی دروستبوونی هه‌ساره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وردتر.
له‌و وێنه‌یه‌ی كه رۆژنامه‌ی "SUN"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له روانگی ئه‌وروپای باشوور وه‌ریگرتووه، خاڵكی پرشنگدار له‌لای راستی خاڵێكی دیكه‌ی ره‌ش ده‌ركه‌وتووه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن له وێنه‌كه‌دا هه‌ساره‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه ناوی "PDS 70b"ی لێنراوه كه هه‌ساره‌یه‌كی تازه دروستبووه، له هه‌ساره‌ی موشته‌ری گه‌وره‌تره و پله‌ی گه‌رما تیایدا 1000 پله‌ی سه‌دییه.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه به‌راورد به‌و هه‌سارانه‌ی له‌م سیستمی خۆرهماندا هه‌ن، به‌رزترینه.
به‌هۆی ئه‌و تۆز و خۆڵه زۆره‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌ساره نوێكه هه‌یه و تا ئاستێكی زۆر رێگره له بینین، زانایان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی كۆبكه‌نه‌وه.
PM:10:04:03/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2730
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت