گه‌شته رۆمانسییه‌كه‌یان 30 خوله‌كی خایاند
لویس و کیمبەرلی
وێستگه نیوزـ
كوڕ و كچێكی گه‌نجی به‌ریتانی یه‌كه‌مجاربوو بۆ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێكه‌وه بن، به‌ڵام پێشئه‌وه‌ی له فڕۆكه دابه‌زن، پاسپۆرته‌كه‌یان لێ ونبوو و دوای 30 خوله‌ك گه‌ڕێندرانه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
لویس مه‌ندی و كیمبه‌رلی فلۆید، هه‌ردوكیان ته‌مه‌نیان 27 ساڵه و تكتی گه‌شتێكیان له به‌ریتانیاوه بۆ یۆنان پێكه‌وه بڕی، دوای دابه‌زینیان له فڕۆكه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گه‌شتیان پێ نه‌ماوه به پاسپۆرته‌كانیشیانه‌وه.
لویس و كیمبه‌رلی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا زۆر به‌داوی پاسپۆرته‌كیاندا گه‌ڕان، به‌ڵام بێهوده‌بوو، ناچار به دڵێكی ته‌نگه‌وه ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا كرانه‌وه.
ئه‌و دووانه هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یان به‌ناوی ئاتكی هۆتێل له دورگه‌ی كۆس له یونان گرتبوو، بڕی تێچووی ئه‌و گه‌شته‌شیان هه‌زار و 400 پاوه‌ن بووه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی پێ بخه‌نه ئه‌و وڵاته‌وه، هیچیان نه‌بینی و پاره‌كه‌یان رۆیشت و گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌وان گێڕاویانه‌ته‌وه كه ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یان چوار كاتژمێر بووه، بۆیه پاسپۆرته‌كانیان خستوه‌ته جانتایه‌كی پلاستیكی و له رۆژنامه‌كه‌یان پێچاوه و كردویانه‌ته گیرڤانی كورسییه‌كانه‌وه و بۆخۆیان ته‌ماشای فیلمیان كردوه، به‌ڵام كه دابه‌زیون، پاسپۆرته‌كانیان پێ نه‌بووه، دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو فڕۆكه‌كه و زۆر گه‌ڕاون به‌دوایدا، به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
PM:06:47:03/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9942
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت