له 10 كه‌س تەنها چوار به‌زه‌ییان به‌م ژنه دووگیانه‌دا دێته‌وه
ژنە دووگیانە ساختەکە
وێستگه نیوزـ
چیرۆكه‌كه كامێرای شاراوه‌یه و له ئه‌نده‌رگراونده‌كانی له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا تۆمار كراوه.
له‌و گرته‌یه‌دا ژنێكی دووگیان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام سكه‌كه‌ی ساخته‌یه و به شێوازی ده‌ستكرد به‌رزی كردوه‌ته‌وه و به‌پێوه وه‌ستاوه تا كه‌سێك سۆزی بجوڵێ و شوێنه‌كه‌ی بداتێ.
وه‌ك سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، له هه‌ر 10 كه‌سێك ته‌نها چواریان به‌خواستی خۆیان هه‌ستان و شوێنه‌كه‌یان داوه‌ته ئه‌و خانمه تا دابنیشێت.
ئه‌وه‌ی كه ناخۆشه ئه‌وه‌یه ئه‌وكاته‌ش كه خانمه‌كه داوای شوێنی كه‌سێكی كردوه، زۆربه‌ی گوێیان به داواكه‌ی نه‌داوه و له 5 كه‌س ته‌نها یه‌كێكیان داواكه‌ی قبوڵ كردوه.
PM:05:05:03/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5842
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت