بەوێنە..شوێنی گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سێكسی له ئه‌وروپا ئاشكرا بوو
شوێنی فیستیڤاڵی Swingfields لە بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی به‌ریتانیا شوێنی نوێی نهێنیی گه‌وره‌ترین فیستڤاڵی سێكسیان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئاشكرا كرد.
وه‌ك سایتی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی ئاشكرایكردوه فیستڤاڵه‌كه ناوی Swingfields و ئه‌مساڵله ناوچه‌ی مالفرن گلۆسیسترشایه‌ر له به‌ریتانیا ساز ده‌كرێت.
فیستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژی خایاندووه و له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردوه و ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه كۆتایی هاتووه.
پێشتر و له ساڵانی 2016 و 2017 له ناوچه‌ی فلاكسی له به‌ریتانیا سازكراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 48 كاتژمێر پێش ده‌ستكردن به فیستیڤاڵه‌كه به‌شداربوان له‌رێی ئیمه‌یڵه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه شوێنه‌كه‌یان گۆڕیووه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاندوه كه له 1ی ته‌مموزدا مۆڵه‌ت به سازكردنی ئه‌و فیستڤاڵه دراوه، فیستڤاڵه‌كه چه‌ندین رێنمایی بۆ به‌شداربوان داناوه كه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی لێبكه‌ن ده‌رده‌كرێن.
له‌و رێنماییانه‌دا هاتووه كه له‌لایه‌ن فیستڤاڵه‌كه‌وه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی سێكسی پێشكه‌ش ناكرێت، به‌شداربوانیش بۆیان هه‌یه مه‌شروباتی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن و ده‌شبێت هه‌رچی له‌وێ ده‌یكه‌ن به نهێنی بیهێڵنه‌وه و بۆ میدیاكانی ئاشكرا نه‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش لە رێنماییەکان لابدات دەکرێتە دەرەوەی فیستڤاڵەکە.
لە رێنماییەکی دیکەدا هاتووە، هەرکەسێک كچه هاوڕێكه‌ی بانهگهێشت بكات ده‌بێت تكتی بۆ ببڕێت و هه‌ردوكیشیان له هه‌مان كاتدا پێكه‌وه بگه‌نه شوێنه.
PM:03:59:02/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 94610
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت