منداڵێكی هه‌شت ساڵان خۆی بۆ چوونه زانكۆ ئاماده‌ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی 6 ساڵی به ساڵ و نیوێك ته‌واو كرد، منداڵێكی به‌لجیكی توانی له هه‌شت ساڵیدا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو بكات و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته زانكۆ.
لۆران سیمۆنز كه باوكی به‌لجیكیه و دایكی هۆڵه‌ندییه رێژه‌ی زیره‌كییه‌كه‌ی سه‌دا 145ه و له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ستهێنا.
لۆران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی "RTBF"ی به‌لجیكی وتی: "خۆشترین وانه به‌لامه‌وه بیركارییه چونكه زۆر فراوانه و ئامار و ئه‌ندازه و جه‌بری تێدایه".
دوای كۆتاییهاتنی پشووی هاوینه كه ماوه‌ی دوو مانگه، لۆران ده‌ست ده‌كات به خوێندن له قۆناغی زانكۆدا.
دایكی ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م له یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا كێشه‌ی هه‌بووه، وه‌ك منداڵانی تر گرنگی به یاریكردن نه‌ده‌دا".
پێشتر لۆران بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه گه‌وره‌بوو ببێته كه‌شتیوانی ئاسمانی یاخود پزیشك، به‌ڵام ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته جیهانی زانیارییه‌كان و كۆمپیوته‌ر.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باوكی وتی: "گه‌ر لۆران بڕیاری دا له داهاتوودا ببێته دارتاش، ئێمه كێشه‌مان نییه، گه‌ر به‌وه دڵخۆش بێت".
سه‌رچاوه: bbc
PM:12:10:01/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5062
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت