ئەو خانمه یه‌كه‌مانەی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان
ساجیدە و سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
خانمە یەکەمەکانی ئێستا و پێشوی جیهان، یه‌كێك له‌وانه، ساجیده-ی ژنی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشوی به‌عسه و نوێترینی ئه‌و خانمه یه‌كه‌مانه‌ش، ساره ناتانیاهۆ-ی هاوسه‌ری بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئیسرائیله كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
1- ساره ناتانیاهۆ – ژنی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئیسرائیل
له 21ی حوزه‌یرانی 2018 راگه‌یه‌ندرا كه هاوسه‌ره‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل تۆمه‌تباره به بردنی 100 هه‌زار دۆلار و هه‌وڵدان بۆ له‌قكردنی متمانه‌ی گشتی به حكومه‌ت، رۆژنامه هائارتس-ی چاپی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ساره له ساڵی 2015ه‌وه ده‌ستپێكردوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ساره له‌نێوان مانگی ئه‌یلولی 2010 بۆ ئازاری 2013 خواردنی له چێشتخانه‌كانه‌وه بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی ناتانیاهۆ بانگ كردوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه 96 هه‌زار دۆلار له بودجه‌ی ئیسرائیل كه‌م بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره‌شی كردوه كه چێشتلێنه‌رێكی شاره‌زا و لێهاتوو له باره‌گای سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌بووه، هه‌ربۆیه بانگكردنی ئه‌و خواردنانه به سه‌رپێچی له قه‌ڵه‌م دراوه، ئه‌م جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و خانمه خزمه‌تكارێكیشی له‌سه‌ر حسابی ده‌وڵه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی دایك و باوكی گرتووه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی ساره ده‌ڵێت كه گوایه خانمی یه‌كه‌م نه‌یزانیووه ئه‌و كاره له‌رووی یاساوه قه‌ده‌غه‌یه و به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
2- گریس مۆگابی- ژنی سه‌رۆكی پێشووی زیمبابۆی
له مانگی ئابی 2017 دۆسیه‌یه‌كی تاوان له‌ژی كرایه‌وه و به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه له هۆتێلێكی جۆهانسبێرگ-ی پایته‌ختی ئه‌فریقای باشور له گابرێلا ئه‌نگلیز-ی خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی داوه كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه، پۆلیس وتویه‌تی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی مۆگابی ناوچه‌وانی ئه‌و كچه گه‌نجه‌ی شكاندوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه به سه‌ردانی تایبه‌ت له باشوری ئه‌فریقا بووه، حه‌سانه‌ی دیپلۆماسیی نه‌بووه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پێشتر و له ساڵی 2009 خانمی یه‌كه‌می پێشوی زیمبابۆی له میدیاكارێكی رۆژنامه‌ی تایمز-ی دا، به‌ڵام به بیانوی حه‌سانه‌ی دیپلۆماسی له سزا رزگاری بوو.
3- نادین هیریدیا- ژنی ئۆلانت هومالا، سه‌رۆكی پێشووی پیرۆ
به بڕیارێكی دادوه‌ر و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی دارایی له مانگی ته‌مموزی 2017 ده‌ستگیركرا، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2011ی پیرۆ، ئه‌و خانمه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی 3 ملیۆن دۆلاری به به‌رتیل وه‌رگرتووه.
4- سوزان موباره‌ك – ژنی حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی پێشووی میسر
له 10ی ئایاری 2011 به تۆمه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندیی نامه‌شروع و گه‌نده‌ڵی ده‌ستیگركرا، دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و خانمه ده‌ستبه‌رداری سامان و ماڵ و موڵكه‌كه‌ی بوو، سوزان ده‌ستبه‌رداری دوو ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار له حساباتی بانكی خۆی و ئه‌و ڤێلایه‌ش بوو كه نرخه‌كه‌ی 741 هه‌زار دۆلاره و له نزیك قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بوو، دواتر خانمه‌كه‌ی میسر به‌بێ ئاراسته‌كردنی هیچ تۆمه‌تێك ئازاد كرا.
5- ساجیده توڵفاح، هاوسه‌ری سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق
ساڵی 2006 ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ساجیده و ره‌غد-ی كچیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپول له ساڵی 2010، هێشتا ساجیده له قه‌ته‌ر ده‌ژی و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.
6- فینی ماندێلا – هاوسه‌ری پێشوی نیلسۆن ماندێلا، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌فریقای باشور
له نیسانی 2003، سزای زیندانیكردنی 5 ساڵ به‌سه‌ره فینی سه‌پێندرا، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی بردنی بڕی 120 هه‌زار دۆلار، لێكۆڵینه‌وه‌كان وتویانه كه فینی به‌ناوی سه‌ندیكای خانمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه واژوی له‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كردوه كه به‌وهۆیه‌وه هه‌ندێك كه‌س به چه‌واشه‌كاری و ساخته توانیویانه قه‌رز له بانكه‌كان وه‌ربگرن.
PM:06:13:30/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 15366
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت