دكتۆره به‌ڵقیس ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگه نیوز –
خانمه هونه‌رمه‌ند دكتۆره به‌ڵقیس ده‌ركه‌وته‌وه و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژێكی تر گۆرانی ده‌ڵێت.
میوزیسیان هه‌ڵكه‌وت زاهیر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌ك و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خانمه هونه‌رمه‌ند دكتۆره به‌ڵقیسی بڵاوكرده‌وه.
له وێنه‌كاندا دكتۆره به‌ڵقیس له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانیبێژ دینا و هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ركه‌وتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا دكتۆره به‌ڵقیس له‌گه‌ڵ دینا گۆرانی "بۆ هاتی" ده‌ڵێته‌وه و به دڵخۆشییه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
دكتۆره به‌ڵقیس كه پێشتر له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌رنامه‌ی هه‌بوو، ماوه‌یه‌كی زۆره له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
بەڵقیس دۆسكی ساڵی 1953 لەدایك بووە و لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووە دەستی كردووە بە كاری هونەری و ساڵانێكی زۆر لە بەغداد ژیاوە، ماوەی چەند ساڵێكیشە گەڕاوەتەوە كوردستان و ئێستا مامۆستای كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێرە.
PM:10:11:29/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 17891
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت