تره‌مپ وه‌ڵامێكی سه‌یری سه‌رۆكی پورتوگالی داوه‌ته‌وه كاتێك شانازی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه
وێستگه نیوز –
وادیاره هه‌ڵوێسته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت و رۆژانه رۆژنامه‌كان وه‌ڵام و لێدوانه سه‌یره‌كانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دواترین هه‌ڵوێسته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی بووه بۆ سه‌رۆكی پورتوگال كاتێك شانازی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
وه‌ڵامه‌كه‌ی تره‌مپ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 17ی حوزه‌یران بووه كاتێك له كۆشكی سپی پێشوازی له دی سوزا سه‌رۆكی پرتوگال كردووه.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی پرتوگال شانازی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌ی كردووه و وتوویه‌تی: "له‌یادت نه‌چێت ئێمه باشترین یاریزانی جیهانمان هه‌یه كه ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه".
سه‌رۆكی پرتوگال له دیداره‌كه‌دا باسی رۆناڵدۆی كردووه و تره‌مپیش ته‌نها سه‌ری بۆ له‌قاندووه و چاوه‌ڕوان بووه تا قسه‌كانی كۆتایی بێت، دواتر پێیوتووه "قسه‌كانت راستن، چونكه گه‌ر كریستیانۆ له‌به‌رامبه‌رتدا خۆی كاندید بكات، به‌دڵنیاییه‌وه نابیته سه‌رۆك"، دواتر به‌ده‌نگێكی به‌رز پێكه‌نیوه و ده‌ستی داوه به دەستی دی سوزادا.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
PM:09:34:29/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 28730
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت