به‌وێنه... فێستیڤاڵی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان له توركیا
وێستگه نیوز -
بۆ یه‌كه‌مجار له پێشانگای تویاپی شاری ئیستانبوڵی توركیا فێستیڤاڵی ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان ده‌ستی پێكرد و هه‌وادارانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كۆكرده‌وه.
له‌ده‌ستپێكیدا ئیلكه‌ر تایاڵی سكرتێری گشتیی فیدراسیۆنی ئۆتۆمبێله ئه‌نتیكه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا به‌شدارن، ئۆتۆمبێله.
تایاڵی وتی: "ئۆتۆمبێله كلاسیكه‌كان رێڕه‌وێكیان هه‌یه له 1886ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 1980".
وتیشی: "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلیش ده‌بینرێت. به‌و ئۆتۆمبێله كلاسیكانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شدارییان كردووه، یه‌كه‌م فێستیڤاڵی ئۆتۆمبێلی كلاسیكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ین".
له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش كراوه ئۆتۆمبێلی كادیلاك V16ی مۆدیڵ 1930ی كوبی جێی بایه‌خپێدانه كه به‌هاكه‌ی 900 هه‌زار دۆلاره.
فێستیڤاڵه‌كه بڕیاره سێ رۆژ به‌رده‌وامبێت و 500 ئۆتۆمبێلی كلاسیكی تیادا نمایش كراوه.
PM:05:42:29/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2370
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت