دوای حه‌وت ساڵ زانی دراوسێكه‌ی خوشكیه‌تی
دوو خوشکەکە
وێستگه نیوزـ
خانمێكی ئه‌مریكایی ماوه‌ی 7 ساڵ به‌دوای خوشكه‌كه‌یدا گه‌ڕا، كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو دیار نه‌مابوو، كه‌چی دوایی بۆی ده‌ركه‌وت لەڕاستیدا ماڵی ئەو خوشکەی له ته‌نیشت خۆیەتی و دراوسێی یەکترن.
هیلاری هاریس، خانمێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵی ئه‌مریكاییه و نیشته‌جێی ولایه‌تی ویستكۆنسن-ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، هیلاری تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه كه دراوسێكه‌ی ناوێكی هاوشێوه‌ی ناوی خۆی هه‌یه، كه پرسیاری له‌ناوی دایكی لێكردوه ته‌ماشای كردوه هه‌مان ناوی دایكیه‌تی كه ساڵی 2002 كۆچی دوایی كروه.
30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دوو خوشكه خراونه‌ته سیستمی به‌خێوكردن و هه‌ڵگرتنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانانه‌كه‌ی كه منداڵ به‌خێو ده‌كه‌ن، 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هیلاری بڕیاریدا به‌دوای خێزانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیدا بگه‌ڕێت و ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی بدۆزێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كاله‌تی به‌خێوكردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌كه‌ی ناوی دایكه راسته‌قینه‌كه‌ی له‌سه‌ر بووه، له‌وه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خانمه‌ی له ته‌نیشتیدا ده‌ژی و دراوسێی یه‌كترن، خوشكی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی و هه‌ردووكیان له دایكێكن كه 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كردوه.
PM:12:01:27/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 27758
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت