هاشتاگێكی‌ سعودیه‌كان: رووتێك له‌ ریاز شۆفێری‌ ده‌كات


وێستگه‌ نیوز –

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ خانمه‌ راگه‌یاندنكاری‌ سعودی‌ شیرین ئه‌لرفاعی‌-یه‌ له‌ كاتی‌ رووماڵكردنی‌ دووه‌م رۆژی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ رێگه‌پێدان به‌ خانمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ شۆفێریكردن له‌و وڵاته‌دا.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا خانمه‌ راگه‌یاندنكاره‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ عه‌بایه‌كی‌ سپی‌ كراوه‌ی‌ له‌به‌ردایه‌ و به‌شێك له‌ جله‌كانی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ چالاكوانانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ سعودیه‌ پێیانوایه‌ كه‌ ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ زۆر دووره‌ له‌ جلوبه‌رگی‌ ئافره‌تانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ موحافیزكاری‌ سعودی‌ كه‌ به‌ جلوبه‌رگه‌ داپۆشراوه‌كانیان ناسراون.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر لێكه‌وته‌وه‌ و سعودیه‌كان هاشتاگێكیان به‌ناوی‌ #رووتێك له‌ ریاز شۆفێری‌ ده‌كات راگه‌یاند كه‌ بووه‌ به‌ربڵاوترین هاشتاگ له‌ سعودیه‌ و زیاتر له‌ 108 هه‌زار جار بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ڕێیه‌وه‌ داواكرا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ تایبه‌تمه‌ند لێپێچینه‌وه‌ له‌و خانمه‌ راگه‌یاندنكاره‌ بكه‌ن و ده‌پرسن: "ئایا شۆفێریكردنی‌ ئافره‌ت پێویستییه‌ یان هۆكاره‌ بۆ به‌دڕه‌وشتی‌".

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌شێك له‌ چالاكوانان هاوسۆزییان بۆ خاوه‌نی‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌ربڕی‌ و یه‌كێكیان گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی پیاوێكی‌ سعودی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ روسیا له‌ كاتی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سعودیه‌ كچێكی‌ روسی‌ ماچ ده‌كات و نووسیویه‌تی‌: "هاشتاگێكیان راگه‌یاند و هێرشیان كرده‌سه‌ر كچێك له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ عه‌باكه‌ی‌ سپییه‌، خۆشه‌ویسته‌كه‌ لێره‌ بۆ خۆی‌ ده‌ژی‌ و كه‌س باسی‌ ناكات! لای‌ عه‌ره‌ب ئاین ته‌نها بۆ ئافره‌تانه‌".

هاوكات ئه‌و خانمه‌ راگه‌یاندنكاره‌ سعودیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ لێیده‌گیرێن بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژارد و ته‌نها ئه‌و نووسینانه‌ی‌ بڵاوده‌كرده‌ كه‌ به‌رگرییان لێده‌كرد.

پاش ئه‌وه‌ی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانی ده‌ركرد كۆتوبه‌ندی سه‌ر شۆفیریكردنی ژنانی وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبگیرێت، دوای ساڵانێك له‌ مه‌حرووم بوونیان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی‌ ئه‌م مانگه‌ ژنانی‌ سعودیه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و شاره‌كانیان به‌ خۆشی و شادی ده‌ربرین رازانده‌وه‌ و ئه‌مڕۆژه‌یان به‌ رۆژێكی مێژوویی ناو برد‌.

سه‌رچاوه‌: BBC


PM:10:42:26/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 63622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت