جوانه‌كانی شه‌وی جوانیی هه‌ولێر
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی هونه‌ریی "شه‌وی جوانی" له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنی 5 كه‌س له شاجوان و خانمه هونه‌رمه‌ند و نمایشكاری جلوبه‌رگی لوبنانیی بۆ به‌شداریكردن له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 26ی حوزه‌یرانی 2018، شاجوانی لوبنان و سێ هاوەڵی بۆ بەشداری لە چەند چالاکی و کەرنەڤاڵێکی هونەریی "شهوای جوانی" گەیشتنە هەولێر كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ساز ده‌كرێت و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریی هه‌رێمی كوردستان چاودێریی مه‌عنه‌ویی ده‌كات.
سه‌وسه‌ن ئه‌لسه‌ید، خانمه سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه و خاوه‌نی كۆمپانیای سه‌وسه‌ن ئینته‌رناشناڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و وه‌فده لوبنانییه دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه گه‌یشتونه‌ته هه‌ولێر، وتیشی ناوبه‌ناو ئه‌و جۆره كهرنهڤاڵانه له هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌كه‌ین، ئه‌مجاره‌ش دوای دابڕانێك كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ساز ده‌كرێت به‌تایبه‌ت دوای داخستنی فڕۆخانهكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردودا و دوباره كردنه‌وه‌ی.
سه‌وسه‌ن ئه‌لسه‌ید وتیشی: "ئامانج له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌رخستنی وێنای قه‌شه‌نگی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌مه چواره‌م جاره له هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵ ساز ده‌كه‌ن و حه‌وته‌م جاریشه له كوردستان رێكی ده‌خه‌ن، باوه‌ڕیشمان وایه كه ئه‌م شاره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیان و ئاشتی، له خۆشهویستمیان بۆ ئه‌م وڵاته ئێمه و شاجوانه جیهانییه‌كان هاتوین بۆ ئێره."
به ئامانجی چالاككردنی كه‌رتی گه‌شتیاری، له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵ سازده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌و جۆره چالاكییانه كه‌م ببونه‌وه.
ئه‌و خانمه لوبنانییانه له‌سه‌ر ئاستی لوبنان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ناودارن و یه‌كێكیان به‌ناوی به‌یان ئه‌بی عه‌لام، شاجوانی هاوینه‌ی 2015 بووه و له‌باره‌ی هاتنیه‌وه وتویه‌تی كه ئامانجیان له به‌شدارییان نزیككردنه‌وه‌ی كلتوری نێوان گه‌لانه نه‌ك بۆ خۆنواندن و خۆده‌رخستن.
PM:09:56:26/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 24475
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت