ئه‌گه‌ر له زه‌وی بێزار بویت..بڕۆ له "ئه‌سگاردیا" بژی
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر واهه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌م جیهانه‌ی تیایدا ده‌ژیت له‌گه‌ڵت ناگونجێ و ده‌ته‌وێت لێی دووربكه‌ویته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه ببیته هاوڵاتییه‌كی شانشینی ئه‌سگاردیا-ی ئاسمانی.
ئه‌سگاردیا ماوه‌ی 20 مانگ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه و 200 هه‌زار هاوڵاتیی هه‌یه و خاوه‌نی ده‌ستور و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراویشه، خواستی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه له 10 ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بگاته 150 ملیۆن كه‌س.
ئیگۆر ئاشۆربیلی، دامه‌زرێنه‌ری شانشینی ئه‌سگاردیا-ی ئاسمانی رایگه‌یاندوه كه پلانی داناوه بۆشایی ئاسمان داگیر بكات.
ئیگۆر ئاشۆربیلی كه رۆژی دوو شه‌ممه كرایه سه‌رۆكی ئه‌و شانشینه، له وتاری ده‌ستبه‌كاربونیدا له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا له‌به‌رده‌م سه‌دان لایه‌نگری بیرۆكه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "به متمانه‌وه له‌دایكبونی ئه‌سگاردیا، یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كگرتوی مرۆڤایه‌تی له بۆشایی ئاسمان راده‌گه‌یه‌نم كه سه‌رجه‌م كۆڵه‌كه‌كانی حكومه‌تم تێدا دامه‌زراندووه".
ئه‌سگاردیا پلانی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌شتیی ئاسمانیی وه‌ها دروست بكات كه هێزی راكێشانی ده‌ستكردی له بۆشایی ئاسماندا هه‌بێت تا مرۆڤ بتوانێت به هه‌میشه‌یی تیایدا بژی.
ئیگۆر ئاشۆربیلی وتی: "ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین رووداوه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی تۆمار ده‌كرێت".
هاوڵاتیانی "شانیشنی ئاینده" له ئێستادا له زیاتر له 200 وڵات له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌ژین كه له ژماره‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه 193 وڵاتن زیاتره و ئیگۆر ئاشۆربیلی به‌گوێره‌ی ئه‌فسانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی ناوی شانشینه‌كه‌ی "ئه‌سگاردیا" له جیهانێك له ئاسمان وه‌رگرتووه.
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به‌خۆڕایی ببێته هاوڵاتی "ئه‌سگاردیا" و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاندووه كه هه‌وڵده‌دات سه‌دا 2ی دانیشتوانی جیهان كه زۆر بلیمه‌تن بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی رابكێشێت له‌ڕێی ئه‌نجامدانی "تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كی".
ئیگۆر ئاشۆربیلی روونیشیكرده‌وه كه به‌نیازه ببێته خاوه‌نی مانگی ده‌ستكرد كه توانای هه‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بچێته‌ناو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و له ماوه‌ی 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوودا كه‌شتی ئاسمانی دروست بكات و له كۆتاییدا له‌ماوه‌ی 25 ساڵی داهاتوودا شوێنێكی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر مانگ دروست بكه‌ن.
له ئێستادا هاوڵاتیانی "ئه‌سگاردیا" ساڵانه باجی ئه‌ندامێتی ده‌ده‌ن كه 100 یۆرۆیه و شانیشنه‌كه سه‌رقاڵی پلاندانانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی باج له كاره بازرگانییه‌كان و داهاتی تایبه‌تی به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:07:22:26/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت