ئه‌و ره‌فتارانه‌ی وات لێده‌كات متمانه به‌خۆت نه‌كه‌یت
وێستگه نیوزـ
ئه‌وكاته‌ی كه‌سێك متمانه به‌خودی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌ناو خودی خۆیدا بۆ په‌ناگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت كه له تارمایی ترس و دوودڵی "تارامیی شۆك" بیپارێزێت تا دوو باره ژیان ده‌ستپێ بكاته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه هه‌میشه تواناكانیان به‌هه‌ده‌ر رۆیشتوه و وا ده‌رده‌كه‌ون كه روخاون، به په‌رۆشه‌وه ته‌ماشای ده‌ستكه‌وتی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن و هه‌میشه له‌خۆیان ده‌پرسن: ئه‌مانه چۆن گه‌یشتن به‌م حاڵه؟ به‌چی وایان لێهات؟ ئه‌ی بۆ من هه‌ر له شوێنی خۆمم؟"
هۆكاری ئه‌و متمانه له‌ده‌ستدانه، له ئه‌نجامی چه‌ند كار و ره‌فتارێكه كه مرۆڤ پێوه‌ی سه‌رقاڵه و وا ده‌زانێت به‌وه متمانه به‌خۆی زیاد ده‌كات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه نازانێت ئه‌و ره‌فتارانه متمانه‌یان هه‌م و به خۆیان و هه‌م به ده‌وروبه‌ریشیان له‌ق ده‌بێت، له‌وانه:
1- ركابه‌ری له‌گه‌ڵ خه‌ڵك: یه‌كه‌م هه‌نگاو كه توانا و به‌های مرۆڤ ده‌خاته گومانه‌وه و متمانه‌ی به‌خۆی نییه، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه و به‌رده‌وام له كێبڕكێ و ململانێدا له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری و ركابه‌ریان ده‌كات.
2- ستایش كردن: زۆرێك له خه‌ڵك به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ده‌بێت هه‌میشه وه‌سف و ستایشیان بكرێت و به‌شان و باڵیاندا هه‌ڵده‌ن تا هه‌ست به متمانه و شانازی به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه ته‌نها به‌ره‌و لاوازبونی متمانه ده‌یان بات، بۆیه پێویسته مرۆڤ له تواناكانی خۆی و لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی خۆی دڵنیا بێت، ئینجا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی بێت به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ن، وه‌ك وتراوە: "ئەوەی متمانەی بە هەنگاوەکانی بێت، وەک پاشا دەڕوات"
3- خۆبه‌راوردكردن به كه‌سانی تر: هه‌موو كه‌سێك شێوازی خۆی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی و ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه هه‌یه، باشتره تۆ خۆت بیت، خۆت مه‌خه جێی كه‌سی تر و به‌روارد مه‌كه كێ له‌تۆ باشتر و كێی خراپتره.
4- خه‌ڵك چیت لێ چاوه‌ڕوان ده‌كات: به‌دوای ئه‌وه‌دا مه‌گه‌ڕێ خه‌ڵك رای له‌سه‌ر تۆ چۆنه و چیت لێ چاوه‌ڕوان ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌وه‌دا گه‌ڕایت و نه‌تدۆزییه‌وه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت كێشه‌كه له خودی خۆتدایه و ئینجا ده‌كه‌ویته گومان له خۆت و تواناكانت، به‌وه‌ش متمانه‌ت به‌خۆت نامێنێت.
5- شت مه‌خه سه‌ر خۆت: وا تێمه‌گه ئه‌و توانجانه‌ی خه‌ڵك ده‌یده‌ن و ئه‌و رفتارانه‌ی ده‌یكه‌ن دژی تۆن، چونكه ئه‌وانه‌ی دژی تۆن باكیان به هیچ شتێك نییه و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن تا زیانت پێ بگه‌یه‌نن و كاریگه‌ریی خراپت لێ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه خۆشیان ده‌وێی هه‌رچییه‌ك بكه‌یت گوێ ناده‌نێ و رێگریت ناكه‌ن.
6- یاریكردن به خه‌ڵك: هه‌وڵمه‌ده خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌یت، له‌گه‌ڵ خودی خۆت راستگۆ به تا به‌های خۆت بپارێزیت، به‌وه‌ش یه‌كه‌م شت به‌رژه‌وه‌ندیی خۆت ده‌پارێزیت، ئینجا به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك.
PM:03:59:26/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 6054
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت