وریابە...بوتڵێکی ئاو لەوانهیە ئۆتۆمبیلەکەت بسوتێنێت!
وێستگە نیوز -
شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەجێهێشتنی بوتڵی ئاو لەناو ئۆتۆمبیل لە وەرزی هاویندا، چونکە ئەو بوتلە ئاوە لە توانایدایە پارچەیەکی ئۆتۆمبیلەکەت بسوتێنێت یان ئاگرێك دروست بکات.
سایتی livescience بڵاویکردوەتەوە لەکاتی دانانی بوتڵێک ئاو لەناو ئۆتۆمبیل، ئەو بوتڵە ئاوە گەرمییەکی زۆری لەلایەن تیشکی خۆرەوە بەردەکەوێت.
سایتهكه رونكردوهتهوه كه ئهوكاتهی تیشكی خۆر بهر بوتڵه ئاوهكه دهكهوێت، وادەکات ئەو بوتڵە پلاستیکەیە وەک زەڕەبین کار بکات و رۆشنایەکی زۆری وهك وزه کۆبکاتەوە.
دهشڵێت لهوانهیه دواجار ئهو وزه كۆكراوهیه بكهوێته بهردهوام له خاڵێك یان شوێنێكی پلاستیكیی ئۆتۆمبیلهكه بدات و بتوانێت بیتوێنێتهوه یان بیسوتێنێت.
PM:03:16:25/06/2018
ئهم بابهته 13267
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت