روداوی یه‌كه‌م دوای 50 خوله‌ك له جێبه‌جێكردنی بڕیاری شاهانه‌ی شا سه‌لمان تۆمار كرا كه رێگه‌ی دابوو به خانمان شۆفێری بكه‌ن، روداوێكی دیكه‌ش له‌نزیك پردێكی هه‌ڵواسراو له ریاز-ی پایته‌خت تۆمار كرا و وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه خانمێك به‌دیار ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه وه‌ستاوه.
له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی ئۆتۆمبیلی خانمێك بووه هۆی پێكدادانی شه‌ش ئۆتۆمبیل و خۆشی وه‌رگه‌ڕا و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌وته‌سه‌ر پشت.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئۆتۆمبیلی خانمێكی دیكه‌شیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه خۆی به ده‌رمانخانه‌یه‌كدا كردوه.
ساڵی رابردوو شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه بڕیارێكی ده‌ركرد و تیایدا مۆڵه‌تی به خانمانی وڵاته‌كه‌ی دا شۆفێری بكه‌ن، بڕیاره‌كه له رۆژی 22ی حوزه‌یرانی 2018 چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی کارکردن بە بڕیارەکە، چه‌ند روداوێکی هاتوچۆ تۆمار كران.