ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگی دا
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كرد و ده‌نگیان دا.
سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باكووری كورستان و توركیا ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان كرد و له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نگیان دا.
دوای ده‌نگدانه‌كه‌ش، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌ردۆغان وتی: "پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رێژه‌ی ده‌نگدان سه‌دا 50ی تێپه‌ڕاندووه".
وتیشی: "پێمان راگه‌یه‌ندراوه كه تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندان رووی نه‌داوه".
ئه‌ردۆغان كه خۆی كاندیدكردووه‌ته‌وه بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه توركیا پێده‌نێته قۆناغێكی نوێوه".
PM:01:40:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت