پۆلیسی سلێمانی هێزێكی تایبه‌ت دروستده‌كات
وێستگه نیوز -
به‌ڕه‌زامه‌ندی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هێزێكی تایبه‌ت دروستده‌كات كه كاریان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ركێشی و ته‌قه ده‌كه‌ن و داوای سه‌رانه له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ دابینكردنی هێمنی و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیان‌و رێگرییكردن له‌پێشێلكاریی یاسایی، به فه‌رمانی به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزێكی تایبه‌تی دروستكراوه كه شه‌وو ڕۆژ له‌ئاماده‌باشی‌و ده‌رچوندان‌و كاریان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ركێشی‌و ته‌قه ده‌كه‌ن، داوای سه‌رانه له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌یاسا هه‌ڵهاتون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "ئه‌و هێزه تایبه‌ته به‌ڕه‌زامه‌ندی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دروستكراوه و شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڕاندایه، له‌و ماوه كه‌مه‌ی دروستكراوه، هێزه‌كه چه‌ندین داواكراویان ده‌ستگیركردووه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌دا گرته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگایان كردونه‌ته‌وه".
مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌م هێزه تازه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كاندا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێیه و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڕۆژیش مه‌فره‌زه‌ی نهێنیی هه‌یه و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كۆده‌كاته‌وه كه له‌یاسا ده‌رچوون.
له‌و ماوه كه‌مه‌ی ئه‌م هێزه پێكهێنراوه و به‌هۆی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانیان و ئاماده‌بوونیان له‌زۆربه‌ی شاڕێ و شوێنه گشتیی و كوچه و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی، دیارده‌ی ته‌قه‌كردن زۆركه‌میكردووه، به‌به‌راورد به‌مانگه‌كانی پێشتر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌به‌رده‌وامیی له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندایه و هه‌مو رێكار‌و ڕێوشوێنێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی هێمنی‌و ئارامی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی.
PM:01:13:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 5708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت