بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێم، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كات
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات سندوقه‌كانی هه‌رێم بگوازرێنه‌وه به‌غدا و له‌وێ به سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆن پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌نجام بدرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق "بۆ سه‌لامه‌تیی پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و پاراستنیی له ده‌ستوه‌ردانی دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی هه‌رێم، داوا له كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردن ده‌كات سندوقه‌كانی هه‌رێم بگوازرێنه‌وه به‌غداد و له‌وێ به سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆن پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه بۆ كۆمسیۆنیی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوایه‌كی خستۆته ڕو كه تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانیی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشیار عه‌بدوڵا بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایی و یاسایی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه داوای كردووه كۆمسیۆن به بڕیارێك سندوقه‌كانی هه‌رێم بگوازێته‌وه به‌غدا و له‌وێ جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی دزێوترین و به‌ربڵاوترین ساخته‌كاری رێكخراو له هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ده‌شڵێت: "له ئێستاشه‌وه ئاماژه‌كانی رێگریان له ئاسایی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و ژماردنه‌وه ده‌نگه‌كان نیشانداوه، بۆیه پێویسته كۆمسیۆن به جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه".
رۆژی 6ی حوزه‌یران ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بۆ سێیه‌مجار یاسای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ھه‌موار كرده‌وه كه به پێی ھه‌مواركردنه‌وه‌كه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه له 12ی مانگی رابردوو، به‌ڕێوه‌چوو، به ئامێری ئه‌لیكترۆنی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه، ھه‌روه‌ھات بڕیاردرا كه دووباره ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه و جیا بكرێنه‌وه.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ش دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له دانیشتنێكدا پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره ژماردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست، ده‌ستوورییه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی تاراوگه، ئاواره‌كان، ھێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه.
PM:12:14:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت