ئاسایش كه‌سێكی به چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌رین رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان كه‌سێكیان به به چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئاسایشی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌لایه‌ن به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان توانرا له بازگه‌ی گڵه‌زه‌ردی سنوری راپه‌ڕین كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت به چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی رانیه، به‌پێی مادده‌ی 14هۆشبه‌ر راگیرا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
ئاسایشی راپه‌رین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له رۆژانی رابردوودا هێزه‌كانی ئاسایش له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ، كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی و دانیشتووی هه‌ولێریان ده‌ستگیركرد، كه بڕی 40 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه و به‌نیازبووه بیهێنێته ناو هه‌رێم و بازرگانی پێوه بكات".
PM:12:01:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت