به‌وێنه.. گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به هه‌لیكۆپته‌ر بۆ گونده‌كانی وان
وێستگه نیوز -
كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارته‌كانی ده‌نگدان له رێگای هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازییه‌وه گه‌یه‌ندرانه ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له گونده‌واره‌كانی پارێزگای وان.
سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باكووری كورستان و توركیا ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و خولی بیست و حه‌وته‌مینی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی توركیا، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارته‌كانی ده‌نگدان به هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئاسایشی جه‌ندرمه‌ی وان بۆ ناوچه‌كانی سڕماڵی، دۆكوزدام و به‌یه‌ندیك گواسترانه‌وه كه نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له شاری وان-ه‌وه دوورن.
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارته‌كانی ده‌نگدان به هه‌لیكۆپته‌ر ده‌گوازرێنه‌وه شارۆچكه‌كان.
سه‌رچاوه: AA
AM:11:28:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت