سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ: بۆ دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت پاساوی زۆر گه‌وره و سه‌ره‌كی هه‌بن
شوان رابه‌ر
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت ده‌بێت پاساوی زۆر گه‌وره و سه‌ره‌كی بۆ دواخستنی هه‌بن.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وان پێیان ناخۆش و ناڕه‌وا بووه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دوابخرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به كارێكی نایاسایی و خراپی ده‌زانن".
شوان رابه‌ر وتی: "پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له كاتی خۆیاندا بكرێن، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بیگه‌رد و بێ ده‌ستوه‌ردان و بێ فشار و هه‌ڕه‌شه بێت".
ناوبراو روونیكرده‌وه، ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیاندا بكرێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوانه‌كه‌ون، چونكه دواكه‌وتن زیانی زۆری له پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی و دیموكراتی داوه.
رابه‌ر باسی له‌وه كرد كه "یه‌كێتی و پارتی و ئه‌گه‌رچی خۆیان به‌حزبی دیموكراتیخواز ده‌زانن، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژارده‌كان و پێشێلكردنی یاسا و قۆرخكاری ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا هه‌ڵبژاردنیش دوابكه‌وێت پێویسته پاساوی زۆر گه‌وره و سه‌ره‌كی هه‌بن و لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م پاساوانه كۆك و ته‌با بن، نه‌ك به ئاره‌زووی خۆیان یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردن و یاسا و په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وا بكه‌ن كارێكی خراپه".
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام یه‌كێتی داوای له پارتی كردووه هه‌ڵبژاردن بۆ چه‌ند مانگێك دوابخرێت.
AM:11:07:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت