باشاك ده‌میرتاش: داوا لە هاووتیان دەکەم بە دەنگدان کۆتایی بە نادادپەروەری بهێنن
وێستگه نیوز ـ
جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، باشاك ده‌میرتاش هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌بێ هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه بنكه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگی دا، داواشی لە هاوڵاتیان کرد بەم دەنگدانیان کۆتایی بە نادادپەروەری بهێنن.
سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باكووری كورستان و توركیا ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
هه‌رزوو باشاك ده‌میرتاش هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا چوو بۆ ده‌نگدان و له یه‌كێك له بنه‌كه‌كانی ده‌نگدان له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ده‌نگی دا.
جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌ری له زینداندایه، باشاك به ته‌نیا چووه بنكه‌ی ده‌نگدان و ده‌نگی دا.
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، باشاك وتی: "ئه‌مڕۆ زوو هاتم و ده‌نگم دا، هیوادارین ئه‌مڕۆ ببێته رۆژێكی خۆش و خێر به‌دوای خۆیدا بهێنێت، كه ساڵانێكه رووبه‌ڕووی ناحه‌قی ده‌بینه‌وه، به‌ڵكو كۆتایی به‌و ناحه‌قیانه بێت".
داواشی له لایه‌نگرانی هه‌ده‌په و ده‌میرتاش كرد زوو بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و وتی: "هیواخوازین گه‌لی ئێمه له ئێستاوه بێن ده‌نگی خۆیان بده‌ن تاوه‌كو دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی به زوویی به‌ده‌ستبهێنین".
باشاك ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌نگێك ده‌توانێت زۆر شت بگۆڕێت، بۆیه پێویسته زوو بێن به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی خۆتان بده‌ن، نابێت هیچ كاتێك ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه رۆژانی خۆش زۆر نزیكن".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له كۆی نزیكه‌ی 82 ملیۆن هاوڵاتی، نزیكه‌ی 60 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و سه‌رۆ كۆمار و 600 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا هه‌شت پارتی سه‌ره‌كی به‌شدارییان كردووه له‌گه‌ڵ 68 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و چوار هه‌زار و 800 كاندیدی سه‌رجه‌م حزبه‌كان كه 977 كاندیدیان ژنن كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 600 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیاشدا، شه‌ش كاندید كێبڕكێی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆك كۆمار و گه‌ر هیچكام له كاندیده‌كان نه‌توانن له خولی یه‌كه‌مدا زیاتر له‌سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌وێته خولی دووه‌مه‌وه و ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ بهێنێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت.
AM:09:24:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 9988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت