ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی دوو ساڵان ده‌كات به‌ژێره‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كی كه‌لار ئۆتۆمبێلێك منداڵێك ده‌شێلێت و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری نیسان منداڵێك به‌ناوی (ئایلین ئارام حه‌مید) ده‌شێلێت".
عه‌لی جه‌مال قدووری وتی: "منداڵه‌كه ته‌مه‌ن دوو ساڵ و نیوه و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆبه‌ند كراوه.
AM:08:49:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 4068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت