وته‌بێژی‌ سه‌در: به‌مزووانه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین


وێستگه‌ نیوز ـ

وته‌بێژی‌ سیاسی‌ رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در رایگه‌یاند كه‌ رێكه‌وتنه‌كانی‌ پێشوو له‌گه‌ڵ‌ هاوپه‌یمانی‌ سائیرون به‌رده‌وامن و به‌مزووانه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین.

جه‌عفه‌ر موسه‌وی‌ وته‌بێژی‌ سیاسی‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌:"هه‌موو ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی‌ پێشتر له‌گه‌ڵ‌ هاوپه‌یمانی‌ سائیرون كراون وه‌ك خۆیان ماون و كاریان پێده‌كرێت و به‌ رێككه‌وتنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر و سائیرون رێكه‌وتنه‌كان ته‌واو بوون".

وتیشی‌: "ده‌رگاكان كراوه‌ن بۆ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ بڕوای‌ به‌ چاكسازی‌ هه‌یه‌"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌مزووانه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عیراق راده‌گه‌یه‌نرێت".

رۆژی‌ شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانییه‌كیان له‌ نێوان لیستی‌ نه‌سر و سائیرون راگه‌یاند.



AM:08:39:24/06/2018


ئه‌م بابه‌ته 4276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو