هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له باكووری كورستان و توركیا ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له كۆی نزیكه‌ی 82 ملیۆن هاوڵاتی، نزیكه‌ی 60 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و سه‌رۆ كۆمار و 600 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا هه‌شت پارتی سه‌ره‌كی به‌شدارییان كردووه له‌گه‌ڵ 68 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و چوار هه‌زار و 800 كاندیدی سه‌رجه‌م حزبه‌كان كه 977 كاندیدیان ژنن كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 600 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیاشدا، شه‌ش كاندید كێبڕكێی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆك كۆمار و گه‌ر هیچكام له كاندیده‌كان نه‌توانن له خولی یه‌كه‌مدا زیاتر له‌سه‌دا 50ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌وێته خولی دووه‌مه‌وه و ئه‌و كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگ بهێنێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت.
AM:08:04:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت